بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی جەنگاوەرانی ئیسلام، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزی دەریایی سپای پاسداران، لە شەپۆلی ١٣ی ئۆپەراسیۆنی نەسری ٢، بە ناوی کۆدی موبارەک یا ئەبا عەبدوڵڵا الحسێن (ع) و تایبەت بە هەموو خەڵکی خوێن گەرمی پارێزگاکانی خوزستان، بوشێهر، هورموزگان و سیستان و بەلوچستان، ڕاداری کۆنترۆڵکردنی دەریایی لەسەر کێوی سەلامە و ڕاداری کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ئەمریکی کە دەکەوێتە ناوچەی غانمی عومان لەناوبرد.
ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە بە ئیرادە بەردەوامە، هەروەک چۆن ئەرکی دڵسۆزانەتان بەردەوامە و گەرووی هورمز بە فەزڵی خودا هێشتا لە دەستی دەریاوانەکانی هێزی دەریایی ئێران دایە.
Your Comment